سەرۆك بارزانی پێوەندی بە فەرمانبەرەكەی ئاسایشەوە دەكات كە لە هێرشە درۆنییەكەدا بریندار بوو

:: PM:10:57:08/03/2026 ‌
ئەمڕۆ یەكشەم هەشتی ئاداری 2026، سەرۆك مەسعوود بارزانی لە ڕێی تەلەفۆنەوە پێوەندیی بە نازم حەمەد كانەبی فەرمانبەری ئاسایشی هەرێمی كوردستانەوە كرد، كە ئێوارەی دوێنێ شەموو، لە كاتی جێبەجێكردنی ئەرکەکەیدا بەهۆی هێرشی درۆنیی گرووپە لەیاسادەرچووەكان بۆ سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بریندار بوو.

بەپێی راگەیەنراوێكی بارەگای بارزانی لەو پێوەندییە تەلەفۆنییەدا، سەرۆك بارزانی لە بارودۆخی تەندروستیی نازم حەمەدی پرسی و هیوای زوو چاكبوونەوە و تەندروستباشیی بۆ خواست.


وشە - پۆڵا مەحموود