تەرمی ساڵح موسلیم بەرەو زێدی خۆی بەڕێ كرا

:: AM:09:07:12/03/2026 ‌
تەرمی ساڵح موسلیم سیاسەتڤانی رۆژئاوا  لە شاری هەولێرەوە بەرەو ڕۆژئاوای كوردستان بەڕێ كرا، بڕیارە لە شاری كۆبانێ لە تەنیشت كوڕە شەهیدەكەی سپاردەی خاك بكرێت.

شەوی  رابردوو ساڵح موسلیم ئەندامی دەستەی سەرۆكایەتی و هاوسەرۆكی پێشووی پارتی یەكێتیی دیموكرات (پەیەدە)، لە نەخۆشخانەیەكی شاری هەولێر كۆچی دوایی كرد. 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تەرمەكەی لە پزیشكی دادی هەولێرەوە بەرەو زێدی خۆی لە ڕۆژئاوای كوردستان بەڕێ كرا. لە كاتی بەڕێكردنیدا ژمارەیەك لە چالاكان و كەسایەتییەكان بە چەپكە گوڵەوە ئامادە بوون.

بەگوێرەی گوتەی كەسوكارەكەی، ساڵح موسلیم پێش مردنی وەسیەتی بۆ منداڵەكانی كردووە و بڕیارە لە داهاتوودا ناوەڕۆكەكەی ئاشكرا بكرێت. هەر لەسەر وەسیەتی خۆی، تەرمەكەی دەبرێتەوە شاری كۆبانێ و لە تەنیشت گۆڕی كوڕە شەهیدەكەی بەخاك دەسپێردرێت.




وشە - رامیار جەواد