ئەمڕۆ پێنجشەم 12ی ئاداری 2026، مەسروور بارزانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە جووتیار عادل سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری کرد بۆ کۆچی دواییی باوکی.
لەو پێوەندییە تەلەفۆنییەدا، سەرۆکی حكوومەت پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆی پێ گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی کۆچکردوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.