لە بڕیارێكی نوێ دا بەهۆی گرژییەكانی ناوچەكە و بەردەوامی شەڕ، وڵاتی كوەیت هەموو بۆنە و ئاهەنگێكی هاوسەرگیری لە هۆڵەكاندا قەدەغە كرد تا كاتێكی نادیار.
ئەمڕۆ هەینی 13ـی ئادار،
وەزارەتی ناوخۆی دەوڵەتی كوەیت رایگەیاند، ئەنجامدانی هەموو جۆرە ئاهەنگ و بۆنەیەكی هاوسەرگیری لەو هۆڵانەی، كە سەر بە وەزارەتەكەن رادەگیرێت تا كاتێكی نادیار.
دەشڵێت، ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی رێكارە خۆپارێزییەكانی وەزارەتی ناوخۆدایە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی گشتی دراوە و لە رێكەوتی دەرچوونی راگەیەندراوەكە تا كاتێكی نادیار كاری پێ دەكرێت.
وەزارەتەكە داوای لەو كەسانە كردووە، كە پێشتر هۆڵیان گرتووە و دەیانەوێت هەڵیبوەشێننەوە، سەردانیان بكەن بۆ تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان و وەرگرتنەوەی مافەكانیان.
وڵاتی كوەیت داواش لە هاووڵتییانی دەكات، پابەندبن بەو رێنوێنیی و رێكارە خۆپارێزییانەی، كە لەلایەن لایەنی پێوەندیدارەوە دەرچووە بە مەبەستی پاراستنیان.