لە پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلدا کەسێک گیانی لەدەست دا و دووی تریش بریندار بوون

:: PM:07:56:16/03/2026 ‌
ئەمڕۆ دووشەم 16ی ئاداری 2026، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران ڕای گەیاند کە بەهۆی ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆ لە ناو گەلی عەلی بەگ، کەسێک گیانی لەدەست دا و دوو کەسی تریش بە سەختی بریندار بوون.

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە، لە ڕێگەی سۆران - خەلیفان و لە ناو گەلی عەلی بەگ لە نزیک بازگەی بێخاڵ، ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی (تۆیۆتا کرۆلا) و (BMW) ڕووی داوە.

لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا، کەسێک گیانی لەدەست داوە و دوو کەسیش بە سەختی بریندار بوون.

لە کۆتاییدا هاتوچۆی سۆران داوای لە شۆفێران کردووە کە لە پێناو سەلامەتیی هەموولایەکدا، پابەندی خێراییی دیاریکراو بن و خۆیان لە ڕووداوی نەخوازراو بپارێزن.


وشە - پۆڵا مەحموود