نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پرسەنامەیەكی بۆ كۆچی دوایی پێشمەرگەیەكی دێرین بڵاو كردەوە.
لە پرسەنامەكەی نێچیرڤان بارزانی هاتووە، بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو سەبری حەفزوڵا نێروەیی، تێكۆشەر و پێشمەرگەی دێرین، پرسە و سەرەخۆشی لە كەسوكاری دەكەم. هاوسۆز و هاوخەمیانم.
" خوالێخۆشبوو، تەمەنێكی زۆری بە پێشمەرگایەتی و خزمەتكردن بە گەل و وڵاتەكەی بەسەر برد. لە خوای مەزن داواكارم گیانی بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت" لە پرسەنامەكەدا وانووسراوە.