دوای دوو ڕۆژ گەڕان بۆ دۆزینەوەی، ئەمڕۆ تەرمی محەمەد عوسمان دۆزرایەوە، ئەوەیش دوای گەڕانێكی زۆر بۆ تەرمەكەی لەلایەن تیمەكانی بەرگریی شارستانی و خۆبەخشان.
ئەمڕۆ شەموو 28ـی ئادار، هەژار كاكەیی پەیامنێری "وشە" لە كەركووك پێی ڕاگەیاندین، تەرمی محەمەد عوسمان /23 ساڵ/، ئەو گەنجەی كە لە سنووری پارێزگای كەركووك كەوتەبەر لافاو و خنكا، دۆزرایەوە.
زیاتر گوتی، دوای دوو ڕۆژ گەڕان بەدوایدا لەلایەن تیمەكانی گەڕان و ڕزگاركردنەوە دۆزرایەوە.
ئەوە لە كاتێكدایە لە ڕۆژی پێنجشەم بەهۆی بارانبارینێكی زۆر، ئەو گەنجە بە ماتۆڕسكیلەكەی دەكەوێتە ناو ئاوێكی قوڕاوی و بێ سۆراخ دەبێت.