نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ كۆچی دوایی هونەرمەند مەهدی ئومێد پرسەنامەیەكی بڵاو كردەوە.
لە پەیامەكەدا هاتووە، بۆ كۆچی دواییی هونەرمەند و سینەماكاری كورد خوالێخۆشبوو مەهدی ئومێد، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و كەسوكاری و هونەرمەندانی كوردستان و هاوڕێیانی دەكەم. هاوسۆز و هاوخەمیانم. لە خوای مەزن داواكارم گیانی بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.