پرسەنامەیەك لە نێچیرڤان بارزانییەوە

:: PM:02:43:30/03/2026 ‌
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پرسەنامەیەكی بۆ كۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین جەوهەر قەهار گەڵاڵی بڵاو كردەوە. 

لە پرسەنامەكەدا هاتووە، بۆ كۆچی دواییی كەسایەتیی نیشتمانپەروەری هەولێر و پێشمەرگە و خەباتگێڕی دێرین، خوالێخۆشبوو (جەوهەر قەهار گەڵاڵی)، سەرەخۆشیی قووڵم ئاراستەی ماڵبات و كەسوكاری دەكەم، هاوسۆز و هاوخەمیانم.

"خوالێخۆشبوو، دڵسۆزانە تەمەنێكی بە خزمەت و پێشمەرگایەتی لەپێناو گەل و نیشتمانەكەیدا بەسەر برد. لە خوای مەزن داواكارم گیانی بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت" لە پرسەنامەكەدا وا نووسراوە. 



وشە - سه‌رخێڵ هاشم