پێنج كەس لەسەر رووداوەكەی كەورگۆسك گیران

:: PM:08:31:31/03/2026 ‌
ئاسایشی هەولێر لەبارەی رووداوەكەی كەورگۆسك كە شەوی رابردوو كوژرانی شەش كەس و برینداربوونی سێ‌ كەسی لێ‌ كەوتەوە، گرتنی چەند كەسێكی راگەیاند. 

ئاسایش دەڵێ‌، لەشارەدێی كەورگۆسكی سەر بە شاری هەولێر، لەسەر كێشەیەكی كۆنی كۆمەڵایەتی لە نێوان دوو ماڵباتدا ڕووداوێكی تەقەكردن ڕوویدا و بووە هۆی كوژرانی شەش كەس و بریندار بوونی سێ‌ كەسی تر.

"دەست بەجێ هێزەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر  لە شوێنی ڕووداوەكە ئامادەبوون، بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی هەولێر پێنج تۆمەتبار گیراون" ئاسایش وا دەڵێ‌.

ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە گیراوان بەناوەكانی (م،م،ع) و (ع،م،ع) و (م،م،م) و (د،ر،م) و (ش،ر،م)، هەروەها دەستیش بەسەر 20  پارچە چەكی  جۆری سووك و مام ناوەند گیراوە. 



وشە - وشه‌