پزیشكێكی كورد لەلایەن ئەفسەرێكی عێراقەوە كوژرا

:: PM:01:48:01/04/2026 ‌
ئەو گەنجە كوردە گیانی لە دەست دا كە لەلایەن ئەفسەرێكی سوپا لە كەركووك تەقەی لێ كرابوو، رووداوەكە لە سێیەم ڕۆژی جەژن رووی دابوو.

ئەمڕۆ چوارشەم یەكی نیسان، دوای مانەوەی بۆ ماوەی 10 ڕۆژ لە نەخۆشخانە، دكتۆر رۆژ شێروان بەیانیی ئەمڕۆ گیانی لە دەست دا و شەهید بوو.

ئەو رووداوە لە سێیەم رۆژی جەژن بوو و ئەو گەنجە كوردە كە پزیشك بوو، خاوەن زنجیرەی دەرمانخانەكانی رۆژە لە كەركووك، لەلایەن ئەفسەرێكی عەرەب لە سوپا كە خەڵكی دەرەوەی كەركووكە، تەقەی لێ كرا و بە سەختی بریندار بوو.



وشە - رامیار جەواد