ئاسایشی هەولێر گرتنی سێ تۆمەتباری راگەیاند كە بەڕێگای نایاسایی هەڵساون بە لە باربردنی منداڵ.
" سێ تۆمەتبار بەناوەكانی (ع،ف،گ) و (ن،م،س) و (أ،ح،ع)، تۆمەتبارانی ناو هاتوو بەبێ ڕەزامەندی پزیشك و ڕێنوێنی تەندروستی و یاساییەكان، بە بەكار هێنانی دەرمانی تایبەت هەڵساون بە لەبار بردن و كوشتنی دوو كۆرپەلەی دوانە كە یەكێك لە تۆمەتبارەكان دایكی كورپەلەكانە" ئاسایش لە راگەیەنراوێكدا وای نووسیوە.
هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان ئاراستەی دادگا كراوە و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە.