بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەنجێك بەناوی عەبدولڕەحمان لوقمان خەڵكی گوندی ناوشیوانی سەرووی سەربە قەزای هەریر، لە گوندی سەركەور بەهۆی هەورەبروسكە گیانی لە دەست دا.
ئەمڕۆ یەكشەم پێنجی نیسان، رێمان خدر ئەندامی تیمی گەنجانی خۆبەخش و شاخەوانی، بە "وشە"ـی راگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمێك گەیەنراوەتە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی هەریر كە دیارە بەهۆی هەورەبروسكە گیانی لە دەست داوە.
دەشڵێت، ئەو گەنجە شوان بووە و لە كاتی ڕوودانی ڕووداوەكەدا لە ژێر خێوەتەیەكدا بووە لەگەڵ ئامۆزاكەی، بروسكە لێی داوە و دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.