تەرمێك دوای 13 ڕۆژ دۆزرایەوە

:: PM:03:11:05/04/2026 ‌
دوای گەڕان لەلایەن تیمەكانی بەرگریی شارستانیی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ توانرا تەرمی هاووڵاتییەك بدۆزرێتەوە كە 13 ڕۆژە خنكاوە.

ئەمڕۆ یەكشەم پێنجی نیسان، بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، تەرمی یونس هەژار مووسای / 18 ساڵ/ كە خەڵكی زاخۆیە و خۆی لە ڕووباری خاپووردا خنكاند، دوای 13 ڕۆژ گەڕانی چڕ و بەردەوام دۆزرایەوە و تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادی زاخۆ كرا.

ئاماژە بەوەش كراوە، بارانی بەخوڕ و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی ڕووبارەكە، ئاستەنگی زۆری بۆ تیمەكانمان دروست كردبوو بۆ دۆزینەوەی.



وشە - رامیار جەواد