پرسەنامەیەك لە نێچیرڤان بارزانییەوە

:: PM:04:18:07/04/2026 ‌
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ كۆچی دوایی پێشمەرگەیەكی هێرشەكەی سپیلك پرسەنامەیەكی بڵاو كردەوە. 

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، زۆر بەداخەوە ئەمڕۆ پێشمەرگەی قارەمان وەیسی ئاخر سەعید شێروانی یەكێك لە بریندارانی هێرشە مووشەكییەكەی ڕۆژی 24ی ئاداری ڕابردوو لە سپیلكی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە ئەنجامی سەختیی برینەكەی، گیانی لەدەست دا و شەهید بوو.

" سەرەخۆشیی قووڵم ئاراستەی كەسوكاری و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی دەكەم، لە دڵەوە هاوسۆز و هاوخەمیانم. لە خوای مەزن داواكارم گیانی شەهید بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت" لە پرسەنامەكەدا وا نووسراوە.



وشە - وشه‌