"سەرەخۆشی قووڵم ئاراستەی كەسوكاری پێشمەرگەی قارەمان وەیسی ئاخر سەعید دەكەم"

:: PM:04:45:07/04/2026 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان بۆ شەهید بوونی پێشمەرگەیەكی سپیلك هاوخەمی بڵاو كردەوە و رای گەیاند، پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم ئاراستەی ماڵبات و كەسوكاری پێشمەرگەی قارەمان وەیسی ئاخر سەعید دەكەم.

دەقی پەیامی هاوخەمی سەرۆكی حكوومەت بۆ ماڵباتی شەهید وەیسی ئاخر شێروانی:

پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكاری پێشمەرگەی قارەمان وەیسی ئاخر سەعید شێروانی دەكەم كە یەكێك بوو لە بریندارانی هێرشی ناڕەوای مووشەكی ئێران بۆ سەر پێشمەرگە لە دەڤەری سۆران كە بە داخێكی زۆرەوە ئەمڕۆ شەهید بوو . 

خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و سەبر و ئارامیش بە كەسوكار و هەڤاڵەكانی و هەموومان بدات.

مەسرور بارزانی
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان
2026/4/7



وشە - سه‌رخێڵ هاشم