بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستبەسەردا گرتنی بڕێكی زۆری دراوی ساختەی راگەیاند.
ئاسایشی هەولێر لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە، بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار (ز،ع،ع) گیرا كە بڕی 120 هەزار دۆلار ئەمەریكی لە جۆری 100 دۆلاری ساختە و هەروەها بڕی 24 هەزار و 600 دراوی ساختەی لە جۆری دراوی 200 یۆرۆی لەلا بوو، كە بەنیازبوو لە بازاڕەكانی شاری هەولێر بە هاووڵاتییانی ساغ بكاتەوە.
ئاسایشی پایتەخت سوپاسی هاووڵاتییان دەكات كە هاوكار بوون لە پێدانی زانیاری.