مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان پرسەنامەیەكی بۆ كۆچی دوایی نووسەر و بیرمەندی كورد فارووق رەفیق بڵاو كردەوە.
لە پرسەنامەكەدا هاتووە، بۆ كۆچی دوایی بیرمەند و نووسەری ناسراوی كورد فارووق ڕەفیق، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ماڵبات و كەسوكار و دۆست و هاوڕێیانی دەكەم و هاوبەشی خەمیانم.
هەروەها دەڵێ، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە ماڵباتەكە ببەخشێت.
فارووق رەفیق دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەم 28ی نیسان، لە هەولێر كۆچی دوایی كرد.