نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بۆ كۆچی دواییی نووسەر و لێكۆڵەر و ڕووناكبیری ناسراوی كوردستان، خوالێخۆشبوو فارووق ڕەفیق سەرەخۆشی لە خێزان و كەسوكاری و تەواوی نووسەران و ڕووناكبیرانی كوردستان دەكات.
لە پرسەنامەكەیدا هاتووە، خوالێخۆشبوو فارووق ڕەفیق، بە بیر و قەڵەمە بڕشتەكەی، خزمەتێكی بەرچاوی بە كتێبخانە و ڕۆشنبیریی كوردی كرد بەتایبەتی لە بواری فەلسەفە و لێكۆڵینەوەی فیكریدا. كۆچی دواییی ئەو، لەدەستدانی قەڵەمێكی كارا و بەتوانا بوو.
هەروەها دەڵێ، لە خوای مەزن داواكارم گیانی بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.