كەمێك لەمەوبەر یەكێك لەو بریندارانەی كە بەهۆی رووداوە هاتوچۆیەكەی رۆژی یەكشەمی رابردوو لە كەركووك بریندار بوو گیانی لە دەست دا.
ئەمڕۆ پێنجشەم 30ی نیسان، هەژار رەشید پەیامنێری "وشە" لە كەركووك پێی راگەیاندین كە بەیان رەحموڵا كە لەرووداوەكەدا بەسەختی برینداربوو، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی گشتی كەركووك گیانی لەدەست دا.
ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە ئێستە ئاماری گیان لە دەستدا بەو رووداوە بەرز بووەتەوە بۆ حەوت كەس و 35 ئۆتۆمبێلیش زیانمەند بوون جیا لەوەی 21 كەسی تریش بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەكانی "وشە" بەیان كە ئەمڕۆ گیانی لە دەست دا، ماوەی یەك مانگە پرۆسەی هاوسەرگیری پێكهێنابوو، پێشتریش خوشك و برایەكی هەر بە رووداوی نەخوازراو گیانیان لە دەست داوە.