مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان، پرسەنامەیەكی بۆ كۆچی دوایی وەزیرى پێشووترى داد؛ شێروان حەیدەری، بڵاو كردەوە.
لە پرسەنامەكەدا هاتووە، بۆ كۆچی دوایی كەسایەتیی ناسراوی كوردستان و وەزیری پێشووتری دادی حكوومەتی هەرێمی كوردستان شێروان حەیدەری، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكار و دۆست و هاوڕێیانی دەكەم و هاوبەشی خەمیانم.
"مامۆستا شێروان حەیدەری، وەكو یاساناس و كەسایەتییەكی نیشتمانپەروەر، لە هەموو پۆست و ئەركە جۆراجۆرەكانیدا، نموونەی دڵسۆزی و لێهاتوویی بووە و خزمەتێكی زۆری هەرێمی كوردستانی كردووە". لە پرسەنامەكەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان وا نووسراوە.
لە كۆتاییشدا دەڵێ، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە ماڵباتەكەی ببەخشێت.