پرسەنامەیەك لە نێچیرڤان بارزانییەوە

:: PM:04:54:03/05/2026 ‌
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پرسەنامەیەكی بۆ كۆچی دوایی شێروان حەیدەری، بڵاو كردەوە. 

لە پرسەنامەكەی نێچیرڤان بارزانیدا هاتووە، بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو شێروان حەیدەری، وەزیری پێشووتری داد لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی كوردستان، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و كەسوكاری بەڕێزیان دەكەم و هاوسۆز و هاوخەمیانم.

ئاماژەی بۆ ئەوەیش كردووە كە خوالێخۆشبوو شێروان حەیدەری، كەسایەتییەكی یاساناس و دڵسۆز بوو، بە كار و ئەركەكانی لە حكوومەت و پەرلەمان، خزمەتێكی زۆری بە هەرێمی كوردستان كرد.

هەروەها دەڵێ‌، لە خوای مەزن داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەییی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنەوایی بە ماڵبات و هاوڕێ و ئاشنایانی ببەخشێت.


وشە - وشه‌