پەیامێكی هاوخەمی لە سەرۆك بارزانییەوە

:: PM:06:01:03/05/2026 ‌
سەرۆك بارزانی پەیامێكی هاوخەمی بۆ كۆچی دوایی شێروان حەیدەری یاساناس و وەزیری پێشووتری دادی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڵاو كردەوە. 

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی یاساناس و كەسایەتیی كوردستان و وەزیری پێشووتری دادی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی كوردستان (شێروان حەیدەری)ـمان پێگەیشت.

پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو شێروان حەیدەری دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. 

لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات، و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون

مسعوود بارزانی
3ی ئایاری 2026


وشە - وشه‌