یەكەم حاڵەت كە ئاراستەی نەخۆشخانە كراوە، گومان دەكرێت تووشبووی تای خوێنبەربوون بێت، ئێستە خوێنی لێ وەرگیراوە و ڕەوانەی پشكنین كراوە.
ئەمڕۆ چوارشەم شەشی ئایار، سەرچاوەیەك لە تەندروستیی كەركووك، بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، حاڵەتێكی گوماناوی تای خوێنبەربوون تۆمار كراوە، بەڵام هێشتا ئەنجامی پشكنینەكەی لە بەغدا نەگەڕاوەتەوە.
زیاتر گوتی، خوێنی بۆ پشكنیك وەرگیراوە، نەخۆشەكە لە ژێر چاودێریی چڕی پزیشكیدایە و لە نەخۆشخانەی ئازادی شاری كەركووك كەرەنتین كراوە.
ئاماژەی بەوەش كردووە، نەخۆشەكە هێشتا ئەنجامی پشكنینەكەی لە بەغدا نەگەڕاوەتەوە، بەڵام نیشانەكانی پەتای خوێنبەربوونی تێدایە.
روونی كردەوە، ئەو كەسەی تووشی پەتای تای خوێنبەربوون بووە، تەمەنی 43 ساڵە و ژنی ماڵەوەیە.
ساڵانە لە مانگی پێنج بۆ مانگی حەوت، تای خوێنبەربوون بڵاو دەبێتەوە، ساڵی رابردوو بەو هۆیەوە لە عێراق هەرێمی كوردستان چەند كەسێك گیانیان لە دەست دا.