سەرجەم ئەو گەنجانە گیران لە كەلار رێگەیان لە پاسێكی گەشتیاران گرت

:: PM:01:25:09/05/2026 ‌
لەلایەن ئاسایشەوە سەرجەم ئەو گەنجانە گیران كە شەوی رابردوو رێگەیان لە پاسێكی گەشتیاران گرت، لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستی پێ‌ كرد.

شەوی رابردوو گرتە ڤیدیۆیەك بڵاو بووەوە و تێدا دەردەكەوێت، چەند گەنجێك بە ماتۆڕسكیل رێگریی لە پاسێكی گەشتیاران دەكەن، ئەمەیش كاردانەوەی لێ كەوتەوە.

لە راگەیەنراوێكی ئاسایشدا لەبارەی رووداوەكە هاتووە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان، تۆمەتبارانی ڕووداوەكەی شەوی ڕابردووی شاری كەلار گرت.

ئاماژە بەوەش كراوە، لە دوای كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون، توانرا لە كەمترین ماوەدا ئەو  تۆمەتبارانەی كە بەماتۆڕسكیل بوونە هۆی بێزاركردنی پاسێكی گەشتیاری لە شاری كەلار، بگرن و ڕووبەڕووی یاسا بكرێنەوە بەپێی مادەی (495) لە یاسای سزادانی عێراقی.

روون كراوەتەوە، ئێستە سەرجەم تۆمەتباران ڕاگیراوان و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانیان بەردەوامە.



وشە - رامیار جەواد