سوپاسنامەیەك لە ماڵباتی پارێزەر شێروان حەیدەرییەوە

:: PM:03:11:09/05/2026 ‌
ماڵباتی خوالێخۆشبوو، شێروان حەیدەری وەزیری پێشووی دادی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و كەسایەتی سیاسیی لە كوردستان سوپاسنامەیەكیان بڵاو كردەوە. 

لە سوپاسنامەكەدا هاتووە، سوپاسی سەرۆك بارزانی و تەواوی دامەزراوەكانی تری كوردستان دەكەین بۆ بەشداری و پرسەنامەكانیان بۆ كۆچی دوایی كەسایەتی شێروان حەیدەری. 

دەقی سوپاسنامەكە: 
بەناوی بنەماڵەی خوالێی خۆشبێ
 شێروان حەیدەری وەزیری پێشووی داد لە حكومەتی هەرێمی كوردستان  :
سوپاسی  پەیامی سەرەخۆشی   
بەرێز سەرۆك  مسعود بارزانی 
بەرێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی  كوردستان
 بەرێز مەسروور بارزانی  سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان
سەماحەتی عەمار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمە 
 و هەموو خەڵكی هەولێری خۆشەویست دەكەین، كە لە بەشداریی رێوڕەسمی ناشتن و پرسەی مامۆستا شێروان حەیدەری لەگەڵمان بوون.

هەروەها، جێی خۆیەتی سوپاسی تایبەتی سیداد بارزانی نوێنەری تایبەتی سەرۆك بارزانی، و هەروەها نووسینگەی نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و مەسروور بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان،  راوێژكارانی  سەرۆكی حكومەت، بارەگای بارزانی، سكرتێر و  بەرپرسی دەستەی كارگێری و ئە ندامانی  مەكتەبی سیاسی بەرپرسی دەستەی چاودێری و بەدواداچوون و ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان  و ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی و  كەسایەتی سیاسی دیاری كوردستان مام موحسین دزەیی و سەرۆكانی پێشوتری پەرلەمانی كوردستان و بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی پارێزگای هەولێر و جێگرەكانی  بەرپرسی  مەكتەبی ڕێكخستنی پارێزگای دهۆك وجێگری سەرۆكی دەزگای خێرخوازی بارزانی  وبەرپرسی مەكتەبی دیراسات و مەكتەبی ڕێكخراوە جەماوەری و پیشەییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان و نووسینگەی عومار حەكیم و هەروەها بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی پارێزگای مووسڵ - نەینەوا و بەرپرسی لقەكانی 2ی هەولێر  و لقی 16  و  لقی 10 لقی 18
ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای خانمان وسكرتێری یەكێتی ئافرەتانی كوردستان و گشت كارگێڕانی لق و بەرپرسی ناوچەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان نوسینگەی رێكخستنی پزیشكانی و رێكخستنی پارێزەران  گشت پزیشكانی وپارێزەرانی كوردستان و  سەرۆك هۆزو عەشیرەتەكان بكەین كە بەشداربوون لە پرسەكەماندا. 

هەروەها سوپاسی وەزیری ئەوقاف و وەزیری تەندورستی و وەزیری داد و وەزیری پلان دانان و وەزیری پێكهاتەكان و وەزیری بازرگانی و پیشەسازی گشت بریكاری وەزارەتەكان و بەرپرسانی باڵای حكوومەت و سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتییەكان دەكەین، كە هاوبەشی خەممان بوون.

زۆر سوپاسی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەرپرسی مەڵبەندی 3 هەولێرو  و كۆمیتەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و سەرجەم حزبەكانی تر بكەین كە بەشداربوون لە پرسەكەماندا. 

هەر لێرەوە، سوپاسی پارێزگار و جێگرەكانی قایمقامی هەولێر و ڕاوێژكاری وەزارەتەكان و  سەرۆكایەتی داواكاری گشتی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر و  جێگرەكانی و سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای پزیشكی بۆپسپۆرییە پزیشكییەكان و گشت دادوەرەكان و سەرۆكی زانكۆی هەولێری  پزیشكی و سەرۆكی زانكۆكانی كوردستان بەگشتی و جێگرەكانی و ڕاگری كۆلێژەكان و گشت سەرۆك بەشەكانی و دەزگا تەناهییەكان بەرێوەبەرایەتی و بەرپرسی چاودێری چرڕله  نەخۆشخانەی سەردەم ی تایبەت و دەستەی كارگێری و پزیشكان و كارماندانی نەخۆشخانەی ئافرەتان ولەدایك بوونی فێركاری هەولێر و ئاسایشی گشتی و  ئاسایشی هەولێر و بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر  و بەڕێوەبەری گشتیی ڕەگەزنامە و وەزارەتی پێشمەرگە و هەروەها بەڕێوەبەر و ئەفسەران و پلەدارانی نشینگەی هەرێمی كوردستان و ئەفسەران و كارمەندانی نشینگەی هەولێر و ئەفسەران و كارمەندانی هاتوچۆی هەولێر و سەرجەم ئەفسەران و بەرپرسانی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ و بەرپرسان و ئەفسەران و پلەدارانی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەكانی زێرەڤانی دەكەین كە بەشداربوون لە پرسەكەماندا. 

زۆر سوپاسی، پیاوانی ئاینی و شێخانی تەریقەت و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەكان و جێگرەكانی وسەرۆك بەشەكان و هەروەها هونەرمەندان و ئەدیبان و نووسەران بەگشتی و یەكێتی پەرلەمانتارانی كوردستان و بەرپرسی لقی هەولێری سەندیكای پارێزەران و سەندیكای پزیشكان و هونەرمەندان و رۆژنامەنووس و كارمەندانی تەندروستی و  گشت پارێزەران بەڕێوەبەری نەخۆشخانەكان و بنكەی تەندورستیەكان  و بەڕێوەبەری پەروەردەكان و سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی  و جێگری نەقیبی سەندیكای رۆژنامەنووسان و جێگری نەقیبی ژمێریاران و تەواوی فەرمانبەرانی حكوومەت دەكەین بۆ بەشدارییان لە كەمكردنەوەی خەمی كۆچی دوایی باوكمان ..

هەروەها سوپاسی گشت پلاتفۆڕمەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەكەین كە بەگرنگییەوە هەواڵی كۆچی دوایی  (شێروان حەیدەری) یان بڵاو كردەوە، جگە لەوەش سوپاس بۆ پەیوەندیی دۆستانمان لە دەرەوەی وڵات.

زۆرێك لە دۆستانمان لە دهۆك و ئاكرێ و رانیە و سلێمانی و سۆران و شەقڵاوە و تەواوی ناوچەكانی تر بەشداربوون لە پرسەمان و سوپاسی ماندووبوونیان دەكەین. 

كۆچی دوایی پارێزەر شێروان حەیدەری  خەمێكی گەورەیە بۆ ماڵباتەكەمان، بەڵام هاوخەمیی خزم و دۆستان و ئازیز انمان و لە هەموو توێژەكان لەگەڵماندا لەو خەمەی كەم كردینەوە، وەفاداریتان جێی پێزانینە.

خوا سەبووری هەموومان بدات.

لەجیاتی بنەماڵەی كۆچكردوو
محەمەد شێروان حەیدەری


فەیسەڵ شێخانی/ هەولێر 


وشە - وشه‌