لە گەڕەكی ڕزگاریی شاری كەركووك، كچێكی 31 ساڵ بە لێدانی زیاتر لە 30 چەقۆ، لەلایەن براكەیەوە كوژرا.
ئەمڕۆ دووشەم 11ـی ئایار، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" درەنگانی شەوی ڕابردوو، كچێكی 31 ساڵ لە گەڕەكی ڕزگاریی شاری كەركووك، لەلایەن برایەكی خۆی هێرشی كراوەتە سەر و بەهۆی لێدانی زیاتر لە 30 چەقۆ، دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.
هێزە تەناهییەكان لێكۆڵینەوەیان لە هۆكار و وردەكارییەكانی ئەم ڕووداوە دەست پێ كردووە، بەڵام تا ئێستە پۆلیس هیچ زانیارییەكی فەرمی لەبارەی گرتنی تۆمەتبارەكە یان پاڵنەری پشت كوشتنەكە بڵاو نەكردووەتەوە.