ئەمڕۆ هەینی 15ی ئایاری 2026، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆی ئاراستەی مامۆستا مومتاز حەیدەری، نووسەر و ڕۆژنامەنووسی دیاری کوردستان کرد بۆ کۆچی ناوادەی (کاروان)ی کوڕی کە لە ڕووداوێکی دڵتەزێندا گیانی لەدەست دا.
لە پەیامەکەیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت پرسە و سەرەخۆشیی قووڵم پێشکەش بە مامۆستا مومتاز حەیدەری، نووسەر و ڕۆژنامەنووسی دیاری کوردستان دەکەم بۆ کۆچی ناوادەی کاکە (کاروان)ـی کوڕیان کە بەداخەوە لە ڕووداوێکی دڵتەزێندا گیانی لەدەست دا.
نێچیرڤان بارزانی هاوخەمی و هاوسۆزیی خۆی بۆ خێزانەکەیان دەربڕی و هیوای خواست خوای مەزن گیانی کۆچکردوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە خۆیان و خانەوادە بەڕێزەکەیان ببەخشێت.