كۆمەڵگەیەكی ئارام لە كوێوە سەرچاوە دەگرێت؟

:: PM:01:36:16/05/2026 ‌
بەرپرسێك لەبارەی كۆمەڵگەیەكی ئارام پەیامێكی هەیە و دەڵێت، هەموو شتێك لەناو ماڵەكەتەوە دەست پێ دەكات. كاتێك خێزان لەسەر بنەمای تەبایی، ڕێزگرتنی یەكتر و دووركەوتنەوە لە توندوتیژی بنیات دەنرێت، نەوەیەكی تەندروست و دەروون ئارام پێدەگەیەنێت.

ئەمڕۆ شەموو 16ـی ئایار، سەفین تاهیر بەڕێوەبەری بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان هەولێر، بە "وشە"ـی راگەیاند، بۆ كۆمەڵگەیەكی ئارام، هەموو شتێك لەناو ماڵەكەتەوە دەست پێ دەكات. 

دەشڵێت، كاتێك خێزان لەسەر بنەمای تەبایی، ڕێزگرتنی یەكتر و دووركەوتنەوە لە توندوتیژی بنیاد دەنرێت، نەوەیەكی تەندروست و دەروون ئارام پێدەگەیەنێت. 

باسی لەوەش كرد، ئاشتیی خێزانی، كۆڵەكەی سەرەكیی ئاسایشی كۆمەڵگەن، بۆیە با پێكەوە ژینگەیەكی ئارام و بێ توندوتیژی بۆ ئافرەتان و منداڵەكانمان دابین بكەین، چونكە خێزانی تەبا، كۆمەڵگەیەكی بەهێز دروست دەكات.



وشە - رامیار جەواد