سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتیی چاكسازیی ژنان و منداڵان رای گەیاند، ئەمڕۆ راگیراوێكی تەمەن 16 ساڵان، كۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.
ئەمڕۆ یەكشەم 17ـی ئایار، سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتیی چاكسازیی ژنان و منداڵان لە سلێمانی رای گەیاند، ئەمڕۆ راگیراوێكی كچی تەمەن 16 ساڵان، كۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.
تا ئێستە هۆكاری رووداوەكە دیار نییە و هیچ راگەیەنراوێكی فەرمی لەوبارەیەوە رانەگەیەنراوە، لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستی پێ كردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی چاكسازیی ژنان و منداڵان لە شاری سلێمانی سەربە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتییە.
بەرپرسیارێتی ئەو دامەزراوەیە بریتییە لە جێبەجێكردنی سزای یاسایی، چاودێریكردن، بەرەوپێشبردنی لایەنی دەروونی و پیشەیی ئەو ئافرەت و مێردمنداڵانەی كە بە بڕیاری دادگا راگیراون یان سزا دراون.