مامۆستا فكری سیتكانی: دوای لێدوانەكەم لە "وشە" ئیسلامییەكان هێرشم دەكەنە سەر

:: PM:03:24:26/05/2026 ‌
دوای ئەوەی دوێنێ‌ مامۆستایەكی ئاینی لێدوانێكی لە "وشە" بڵاو كردەوە، لەبارەی ئەو كەسانەی خێر و قوربانی دەبەنە دەرەوەی كوردستان، بەڵام وەك خۆی گوتی، لایەنگرانی چەند لایەنێك هێرشی زۆری دەكەنە سەر لەسەر قسەكانی. 

مامۆستا فكری سیتكانی، بە "وشە"ی گوت، دوێنێ بابەتێكم نووسی لەسەر قوربانی كە خوا ئاگادارە لە سۆنگەی دڵسۆزی و خەمخۆری بۆ ئاینی پیرۆزی ئیسلام  نووسیومە، سەیری كۆمێنتەكانم كرد 90% ئەوانەی كۆمێنتیان كردووە لە لایەنە بەناو ئیسلامییەكانن.
 
روونیشی كردەوە كە هەمووی بوختان و جنێو و قسەی نەشیاویان نووسیوە كە سەیرە ڕوونكردنەوەی بنەمای ئاین لای ئەوان جنێوباران دەكرێت. 

دووپاتیش دەكاتەوە كە ئەوانە بەرژەوەندییان لەوەدایە كە قوربانی لە جنووبی ئەفریقا بكەن و هاوكاری بۆ غەزە و ... هتد پارە كۆ بكەنەوە.

باس لەوەیش دەكات حزبە ئیسلامییەكان خێر و هاوكارییەكانیان تەنیا بۆ لایەنگرەكانیانن، ئەوەیش بە نموونەی زیندوو هەیە. 

دوێنی مامۆستا مەلا فكری سیتكانی ڕەخنەی توندی لەو كەس و ڕێكخراوانە گرت كە پارەی قوربانی بۆ دەرەوەی وڵات كۆ دەكەنەوە و ڕای گەیاند، لە كاتێكدا سەتان خێزانی هەژار لە كوردستان چاوەڕێی گۆشتی قوربانین، پێشخستنی وڵاتانی تر بەسەر گەلی خۆماندا، پێچەوانەی بنەماكانی ئاینی ئیسلامە.



وشە - وشه‌