مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان پرسەنامەیەكی بڵاو كردەوە.
دەقی پرسەنامەكە:
بۆ كۆچی دوایی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و هەڵگری مێدالی بارزانیی نەمر و نووسەر و بێژەری دێرینی ڕادیۆی دەنگی كوردستان ئەحمەد دەشتی، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە نیشتمانپەروەرەكەی دەكەم و هاوبەشی خەمیانم.
خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە كەسوكار و دۆست و هەڤاڵەكانی ببەخشێت.
مەسروور بارزانی
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان