دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆ لە دەشتی كۆیە، سێ هاووڵاتیی گیانیان لە دەست دا.
بە گوێرەی قسەی شایەتحاڵەكان، رووداوەكە لە دەشتی كۆیە لە نێوان ئۆتۆمبێلێكی پیكاب و بارهەڵگرێك روویداوە و لە ئەنجامدا سێ هاووڵاتیی كۆیە گیانیان لە دەست داوە.
یەكێك لەوانەی گیانی لە دەستداوە ناوی حاجی رێبوارە كە خۆی مردووشۆری مزگەوتنی خێرخوازانە لە كۆیە.