پۆلیسی هەولێر دوو تۆمەتباری بە تۆمەتی دزیكردن لەناو مزگەوتێك لە هەولێر و لەناوی گەراجی مزگەوتی جەلیل خەیات گرت.
تیمەكانی بەشی نەهێشتنی تاوان لە پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە چالاكییەك گرتنی دوو تۆمەتبار كە لەناو گەراجی مزگەوتی جەلیل خەیات و مزگەوتێكی شاری هەولێر راگەیاند كە دزیكردنیان ئەنجامدابوو.
دوای پێگەیشتنی زانیاری و تۆماركردنی سكاڵا، تیمەكانی بەشی نەهێشتنی تاوان دەستبەجێ دەستیان بە لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی ورد كرد. لە ماوەیەكی پێوانەیی كورتدا، توانرا هەردوو تۆمەتبارەكە دەستنیشان و بگیرێن.
بە گوێرەی راگەیەنراوی پۆلیس، تۆمەتباری یەكەم لەناو حەوت ئۆتۆمبێل لە گەراجی مزگەوتەكەدا دزی كردبوو و لەناو مزگەوتێكی شاری هەولێر مۆبایلی دزی بوو.