ئەو كەسەی كە لە گرتەیەكی ڤیدیۆی ئاشكرا بوو كە پەلاماری پیاوێكی بەتەمەن دەدات لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی هەولێرەوە گیرا و دەركەوتووە كە بكەرەكە نەخۆشی دەروونی هەیە.
دوێنێ لە گەڕەكی تەیراوەی هەولێر، كەسێك هێرشی كردە سەر پیاوێكی بە تەمەن و برینداری كردبوو، ئەمڕۆ گرتە ڤیدیۆیەكەی بڵاو بووەوە.
موقەدەم كەیفاح حوسێن گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر، رای گەیاند، ئەو پیاوەی دوێنێ لەسەر شەقامێكی هەولێر هێرشیكردە سەر پیاوێكی بەتەمەن و لێی دا، گیراوە.
تۆمەتبارەكە لەدایكبووی ساڵی 1988ـە و بەپێی لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس دەركەتووە كە "نەخۆشیی دەروونی" هەیە.