راگەیەنراوێك لە پۆلیسی هەولێرەوە

:: PM:05:18:13/06/2026 ‌
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لەبارەی كوشتنی هاووڵاتییەكی تەمەن 55 ساڵ لە بنەسڵاوە راگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە. 

لە راگەیەنراوەكەی پۆلیس هاتووە، شەوی ڕابردوو سەعات 11ی شەو، هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگەداركرانەوە لە بوونی ڕووداوێكی كوشتن لە بنەسڵاوە و لە ئەنجامی بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكاندا دەركەوت كە هاووڵاتییەك بە ناوی عەبدوڵا رەسووڵ، تەمەن55 ساڵ، كە پێشەی خانەنشینی پێشمەرگەیە و دانیشتووی بنەسڵاوەیە، بەهۆی تەقەكردنەوە گیانی لەدەستداوە.

پۆلیس دەڵێ‌، دوای كۆكردنەوەی زانیاریی ورد، هێزەكانی پۆلیس توانییان لە ماوەیەكی زۆر كورتدا تۆمەتباری سەرەكیی ڕووداوەكە بە ناوی "م. س. س" بگرن و پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار ڕێكخراوە و بەپێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و ڕادەستی دادگا كراوە بۆ جێبەجێكردنی ڕێكارە یاساییەكان.



وشە - وشه‌