پەیامی هاوخەمیی سەرۆك بارزانی بۆ مامۆستا سەلاحەدین بەهائەدین

:: AM:11:36:14/06/2026 ‌
سەرۆك بارزانی پەیامێكی هاوخەمی ئاراستەی سەلاحەدین محەمەد باهادین دەكات بەهۆی كۆچی دوایی براكەی.

ئەمڕۆ یەكشەم 14ـی حوزەیران، لە پەیامێكی هاوخەمی سەرۆك مەسعوود بارزانیدا هاتووە، مامۆستا سەلاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی  مامۆستا (حوسێن محەمەد بەهائەدین)ـی برا گەورەتانم پێ گەیشت.

سەرۆك دەڵێت، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە و دۆستان و ئاشنایانتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.

لە كۆتایی پەیامەكەدا هاتووە، لە خودای گەورە داوكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو مامۆستا حوسێن بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە ئێوە و هەموو لایەك ببەخشێت.



وشە - رامیار جەواد