لەبارەی ئەو ژنەی بە سووتاوی لەناو ئۆتۆمبێلێك دۆزرایەوە

:: PM:04:52:14/06/2026 ‌
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر روونكردنەوەیەكی لەبارەی سووتانی ژنێك لەناو ئۆتۆمبێلێكدا بڵاو كردەوە، كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە هەولێر رووی دا.

پۆلیسی هەولێر رای گەیاند، سەعات شەشی بەیانی ئەمڕۆ یەكشەم 14ی حوزەیران، تەرمی ژنێك بە ناوی (د.ك.م) بە سووتاوی لە ناو ئۆتۆمبێلێك دۆزرایەوە لە سنووری شارەدێی دارەشەكران.

ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە لێكۆڵینەوە دەستی پێ كردووە، ڕاپۆرتی تیمی لێكۆڵینەوەی بەڵگەكانی تاوان و ڕاپۆرتی پزیشكی دادی دەخرێتە بەردەست دادوەری لێكۆڵینەوە بۆ زانینی هۆكاری ڕاستەقینەی ڕووداوەكە.


وشە - وشه‌