بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆ لە چنارۆكی سنووری كۆیە دوو هاووڵاتیی گیانیان لە دەست دا.
بە گوتەی شایەتحاڵێكی "وشە" لە رێگەی چنارۆك نزیك "كانی كەند" رووداوێكی هاتوچۆ لە جۆری پێكدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل رووی دا.
وەك شایەتحاڵەكە ئاماژەی بۆ كرد، بەهۆی سەختی رووداوەكەوە دوو هاووڵاتیی گیانیان لەدەست دا.
هاووڵاتییەكان، ناویان، هێمن حاجی مەولوود و محەمەد حاجی دارایە.
رێی چنارۆك رووداوی هاتوچۆی زوو زوو لێ روودەدات هۆكارەكەیشی پێوەندی بە خراپی و یەكسایدی رێگاكەوە هەیە كە لەلایەن ئیدارەی ئەو سنوورە فەرامۆش كراوە.