مەسروور بارزانی پرسەنامەیەك ئاراستەی شێخ نەهرۆی كەسنەزانی دەكات

:: AM:09:37:14/07/2026 ‌
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەبۆنەی كۆچی دوایی خوشكیەوە؛ پەیامێكی سەرەخۆشی ئاراستەی شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد كەسنەزانی سەرۆكی تەریقەتی عەلییەی قادری كەسنەزانی لە دنیا كرد. 

 ئەمڕۆ سێشەم 14ـی تەمووز، لە پرسەنامەیەكی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد كەسنەزانی سەرۆكی تەریقەتی عەلییەی قادری كەسنەزانی لە جیهان، بۆ كۆچی دوایی خوشكی بەڕێزتان خاتوو (سەردەشت شێخ محەمەد)، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەكەم و هاوبەشی خەمتانم. 

لە پرسەنامەكەدا هاتووە، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و سەبر و ئارامیش بە بنەماڵە بەڕێزەكەتان ببەخشێت.




وشە - رامیار جەواد