دوای ئەوەی خاوەنی دوكانێكی جوانكاری خانمان لە شاری كەلار، سكاڵایەكی لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان تۆمار كرد لەبارەى دزینی ژمارەیەكی زۆر لە كەلوپەلی جوانكاری لە دوكانەكەی، چوار ژن گیران.
پۆلیسی گەرمیان بڵاوی كردەوە كە لە ئەنجامی لێكۆڵینەوە و كۆكردنەوەی بەڵگەكاندا، چوار تۆمەتباری ژن گیران و لە ماوەی لێپرسینەوەدا، لە بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە ددانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە.
پۆلیس ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، كە ئەو تۆمەتبارانە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 443ی یاسای سزادانی عێراقی، پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە و ڕێكارە یاساییەكان لەم بارەیەوە بەردەوامن.