گوێز، یه‌كێكه له جۆره‌كانی میوه كه له ناوچه عه‌ره‌بییه‌كان پێی ده‌ڵێن "عین الجمل" واته چاوی وشتر، به‌هۆی سووده ته‌ندروستییه‌كانی له خۆراكه به‌ناوبانگه‌كانه كه ده‌كرێت گوێز به ته‌ڕی یان وشكی بخورێت، به‌ڵام ده‌بێت بزانین سووده‌كانی گوێز چین، به‌های خۆراكی ته‌واوی گوێز چییه و ئایا هیچ مه‌ترسییەک هه‌یه له خواردنی گوێز؟ با له‌مانه‌ی خواره‌وه وه‌ڵامه‌كان بزانین.
سووده ته‌ندروستییه‌كانی گوێز
سووده ته‌ندروستییه‌كانی
گوێز زۆرن و جۆراوجۆرن، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه لیستێكی ورده له‌وانه:
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه ئه‌و ترشه چه‌ورییانه‌ی له گوێزدا هه‌ن، ئاستی كۆلیسترۆڵی خراپ له جه‌سته‌دا كه‌م ده‌كه‌نه‌وه، به‌مه‌ش ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی سیستمی سووڕی خوێن و جه‌ڵته‌ی مێشك كه‌م ده‌كاته‌وه.
گوێز ئه‌گه‌ری تووشبوون به جه‌ڵته‌ی مێشك كه‌م ده‌كاته‌وه
له كاتی پشووداندا خواردنی گوێز ڕێژه‌ی سووتانی كالۆری زیاد ده‌كات.
هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی به به‌رده‌وامی له خۆراكه‌كانیاندا گوێز ده‌خۆن، ڕێژه‌ی دابه‌زینی كێشیان له كه‌سانی تر زیاتره، به‌تایبه‌تی كه گوێز یارمه‌تیده‌ره بۆ ماوه‌یه‌كی درێژتر هه‌ست به تێری بكه‌ن.
- باشتركردنی ته‌ندروستیی ئێسك
یه‌كێك له سووده‌كانی گوێز باشتركردنی ته‌ندروستی ئێسكه كه ئاستێكی به‌رزی مسی تێدایه، كه‌میی مس له ئێسكدا به‌زۆری پێوه‌ندی به كه‌میی چڕی ئێسك و زیادبوونی ئه‌گه‌ری پووكانه‌وه‌ی ئێسكه‌وه هه‌یه .
هه‌روه‌ها مسی ناو گوێز ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌گێڕێت له پاراستنی ئاستی كۆلاجین كه گرنگه بۆ پێكهاته‌ی شانه و ئێسكه‌كان، چونكه له ئه‌گه‌ری كه‌میی مسدا، قه‌ره‌بووی شانه تێكچووه‌كان بۆ جه‌سته قورس ده‌بێت.
ڕۆڵێكی گرنگی هه‌یه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پووكانه‌وه‌ی ئێسك
دوو پێكهاته‌ی گرنگی گوێز كه بۆ ته‌ندروستیی ئێسك به‌سوودن بریتین له:
مه‌نگه‌نیز. یه‌كێك له پێكهاته گرنگه‌كانی گوێز بریتییه له مه‌نگه‌نیز، ڕۆڵێكی گرنگی هه‌یه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پووكانه‌وه‌ی ئێسك، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ بڕێكی گونجاو له كالیسیۆم و مس بخورێت .
مه‌گنیسیۆم كه زۆر گرنگه بۆ دروستبوون و به‌هێزكردنی ئێسك، هه‌روه‌ها یارمه‌تیده‌ره له به‌رزكردنه‌وه‌ی مژینی كالیسیۆم.
- به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه
گوێز توانایه‌كی باشی هه‌یه له به‌رگریكردنی گه‌شه‌كردن و زاوزێی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان ، وه‌ك له هه‌ندێك لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌دا ئاماژه‌ی پێ كراوه، به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندیی به ترشی ئۆمێگا سێ و چه‌ندان دژه ئۆكسێنه‌ری گرنگ .
توانای گوێز بۆ به‌شداریكردن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كانی ئه‌م جۆرانه‌ی خواره‌وه ڕه‌نگه پێشان بدرێت:
شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك
شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات.
شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس.
- به‌شداره له به‌هێزكردنی مێشك
یه‌كێك له سووده ته‌ندروستییه‌كانی گوێز، توانای به‌رزكردنه‌وه‌ی زیره‌كی و باشتر كاركردنی مێشكی هه‌یه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی گوێز ترشی ئۆمێگا سێی تێدایه. هه‌روه‌ها مرۆڤ ده‌پارێزێت له نه‌خۆشییه‌كانی مێشك وه‌ك له‌بیرچوونه‌وه و سه‌رئێشه .
- باشتركردنی توانای منداڵبوون له ڕه‌گه‌زی نێر
گوێز كاریگه‌ریی ئه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌ندروستی زاوزێی پیاو هه‌یه، به باشتركردنی كوالیتی سپێرم و ڕێژه‌كه‌ی و خێرایی و توانای جووڵه.
- قژ ده‌پارێزێت و به‌هێزی ده‌كات
به‌هێزكردنی قژ یه‌كێكه له سووده‌كانی گوێز، هه‌روه‌ها یارمه‌تیده‌ره له زیادكردنی ئه‌ستووری تاڵه‌كان و درێژی قژ.
- به‌شداریكردن له پاككردنه‌وه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌رس
گوێز یارمه‌تیده‌ره بۆ پاككردنه‌وه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌رس و به ڕزگاركردنی جه‌سته له ژه‌هر و پاشماوه‌ی گیربوو له كه‌ناڵه‌كانی هه‌رس، چاره‌سه‌ری قه‌بزیش ده‌كات .
به‌های خۆراكی گوێز
سووده ته‌ندروستییه‌كانی گوێز، له ئه‌نجامی ئه‌و به‌ها خۆراكییه به‌رزانه‌یه كه هه‌یه‌تی، به‌و پێیه‌ی 65%ی میوه‌ی گوێز له چه‌وری پێكهاتووه، هه‌روه‌ها 15%ی له پرۆتین پێكدێت، هه‌ر 100 گرام گوێز ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ی تێدایه:
654 كالۆری.
4% ی ئاو
13.7 گرام كاربۆهیدرات .
2.6 گرام شه‌كر.
6.7 گرام ڕیشاڵه‌كان .
9.08 گرام ئۆمێگا سێ .