خواردنی برنج لای زۆر له خه‌ڵك بووه‌ته خۆراكێكی دڵخوازیان، تا ئه‌و ئاسته‌ی زۆربه‌یان كردوویانه‌ته ژه‌مێكی سه‌ره‌كی، به‌ڵام تووشبووانی شه‌كره هه‌میشه له خواردنی ده‌ترسن، به‌هۆی زۆریی ڕێژه‌ی كاربۆهیدرات كه ڕه‌نگه تێكچوونی ئاستی شه‌كر له خوێندا زیاد بكات.
له‌م چوارچێوه و به‌گوته‌ی دكتۆر لیندا جاد ئه‌لحه‌ق ڕاوێژكاری كلینیكی خۆراكی، بۆ ماڵپه‌ڕی "
كۆنسڵتۆ" باس له‌وه ده‌كات كه تووشبووی نه‌خۆشیی شه‌كره، تا چه‌ند ده‌توانێت برنج بخوات.
ئایا برنج بۆ تووشبووی شه‌كره قه‌ده‌غه‌یه؟
ئه‌و باوه‌ڕه باوه‌ی كه ده‌ڵێ، خواردنی برنج بۆ تووشبووانی شه‌كره به ته‌واوی قه‌ده‌غه‌یه به‌هۆی زۆریی ڕێژه‌ی كاربۆهیدراته‌كه‌یه‌وه، ئه‌وا هه‌ڵه‌یه، ئه‌وه‌ش ڕوون ده‌كاته‌وه كه نابێت زیاد له پێویست بخورێت له ترسی زیانه گه‌وره‌كانی بۆ نه‌خۆشیی شه‌كره.
خۆراكی دروست بۆ تووشبووی نه‌خۆشیی شه‌كره، ده‌بێت ڕێژه‌یه‌كی باش له كاربۆهیدرات له‌خۆ بگرێت كه وزه‌ی پێویست به جه‌سته ببه‌خشێت، وه‌ك نان و برنج و مه‌عكه‌رۆنی و پرۆتین و هه‌روه‌ها چه‌وری، به‌مه‌رجێك پشت به زه‌یتی شل ببه‌ستێت دوور له زه‌یتی په‌یت و كه‌ره، جگه له‌و ڕیشاڵانه‌ی كه له سه‌وزه و میوه‌دا هه‌ن كه پرۆسه‌ی میتابۆلیزمی هه‌ڵمژینی شه‌كر بۆ ناو خوێن خاو ده‌كه‌نه‌وه.
قه‌ده‌غه‌یه بۆ تووشبووانی شه‌كره زیاده‌ڕۆیی له خواردنی برنج بكه‌ن، به‌و پێیه‌ی مه‌ترسی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی شه‌كر له خوێندا زیاد ده‌كات، هه‌روه‌ها كێش و چه‌وری زیاد ده‌كات، به‌تایبه‌تی له ناوچه‌ی سكدا زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت، مه‌ترسی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌نسۆلین زیاد ده‌كات كه یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی مه‌ترسی بۆ كه‌سی تووشبوو به نه‌خۆشیی شه‌كره .
بڕی گونجاوی برنج بۆ كه‌سی تووشبوو به شه‌كره
باشتر وایه تووشبووی شه‌كره ڕۆژانه پشت به خواردنی برنج نه‌به‌ستێت، هه‌روه‌ها بڕی گونجاو بۆ ئه‌م نه‌خۆشانه نابێت له چوار كه‌وچكی چێشت زیاتر بێت.