زۆرجار ئه‌و پرسیاره ده‌كرێت بۆچی سروشت له به‌رژه‌وه‌ندیی ژناندایه و ته‌مه‌نیشیان له پیاوان درێژتره؟ توێژینەوەیەک سەلماندوویەتی کە هۆکارەکە بۆجیاوازیی جینەکانی نێر و مێ، دەگەرێتەوە و هەر ئەوەش وای کردووە ته‌مه‌نی مێینه به ڕێژه‌ی 17% لە نێرینە زیاتر بێت.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه ماڵپه‌ڕی "
ڕووسیا توده‌ی" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، هه‌ردوو پزیشك ڤلادیمێر خاڤینسۆن و سڤێتلانا ترۆفیمۆڤا، وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه ده‌ده‌نه‌وه.
له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی ته‌مه‌ندا ئاستی هۆرمۆنه سێكسییه‌كان ده‌گۆڕێت
هۆكاری سه‌ره‌كیی ته‌مه‌نی درێژی مێینه
ئه‌و دوو پزیشكه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن به‌پێی ئاماره‌كان، ژنان له هه‌موو وڵاتانی دنیا زیاتر له پیاوان ده‌ژین و هۆكاری سه‌ره‌كیش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه مرۆڤ 23 جووت كرۆمۆسۆمی هه‌یه، 22 جووت كرۆمۆسۆمی بۆ هه‌موو كه‌سێك 100% یه‌كسانه. له‌باره‌ی كۆتا جووته كرۆمۆسۆمه‌كان جیاوازه، به‌و پێیه‌ی جووته كرۆمۆسۆمه‌كان له ئافره‌تان له دوو(X و Х) پێكدێت و له پیاواندا له Х و У پێكدێت، لێره‌دا ئه‌مه هۆكاری جیاوازی سه‌ره‌كییه.
ڕێژه‌ی زیاتربوونی ته‌مه‌نی ژنان له پیاوان
له توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی كه له‌لایه‌ن زانایانی زانكۆی ساوس وێڵزی به‌ریتانیاوه ئه‌نجام دراوه، 229 زینده‌وه‌ری له‌خۆ گرتبوو بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ته‌مه‌ندرێژیی مێینه‌كان و نێره‌كان، له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت كه تێكڕای ته‌مه‌نی مێینه‌كان له هه‌موو جۆره‌كانیدا، به ڕێژه‌ی 17% زیاتره له ته‌مه‌نی چاوه‌ڕوانكراوی نێرینه‌كان.
به‌هۆی جیاوازی جینایه‌تی نێوان نێر و مێ، هه‌روه‌ها هۆرمۆنی سێكسیش له نێوان ژن و پیاویشدا جیاوازه، وه‌ك چۆن له پیاواندا هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن زاڵه و له ئافره‌تانیشدا هۆرمۆنی ئیسترۆجین، هه‌رچه‌نده هه‌ردوو هۆرمۆنه‌كه له جه‌سته‌ی نێر و مێدا هه‌ن، به‌ڵام به بڕی جیاواز.
جیاوازیی هۆڕمۆنه‌كانی سێكس له نێوان ژن و پیاو
له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی ته‌مه‌ندا ئاستی هۆرمۆنه سێكسییه‌كان ده‌گۆڕێت، له پیاواندا ئاستی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن كه‌م ده‌بێته‌وه و ئاستی هۆرمۆنی ئیسترۆجین زیاد ده‌كات. ئه‌مه‌ش به‌تایبه‌تی پێوه‌ندی به گۆڕانكاریی ئه‌و خۆراكه‌وه هه‌یه كه ده‌یخۆن، یان قه‌ڵه‌وی.
به‌گوته‌ی ئه‌و پسپۆڕانه، هۆكاره‌كانی ناهاوسه‌نگی هۆرمۆنه‌كان بریتین له فشاری ده‌روونی، كه‌م خه‌وی، خۆراكی هه‌ڵه، ژینگه، خووی خراپ، دانیشتنی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن و كه‌می چالاكی جه‌سته‌یی.
هه‌روه‌ها زۆر له توێژه‌ران پێیان وایه ژنان به‌خته‌وه‌رترن، چونكه ئیسترۆجین كاریگه‌ریی له‌سه‌ر چالاكیی تێلۆمیراز (Telomerase) هه‌یه و كاریگه‌ریی ئه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌ندروستی ده‌بێت.
ئه‌و دوو شاره‌زایه ئامۆژگاریی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه ده‌یانه‌وێت ماوه‌یه‌كی زۆر بژین، ئه‌وا ده‌بێت شێوازی ژیانیان بگۆڕن، چونكه ئه‌مه یه‌كێكه له نهێنییه سه‌ره‌كییه‌كانی ته‌مه‌ندرێژی.