یەكێك لە كێشە گەورەكانی كۆمەڵگەی مرۆڤاتیەتی هەژاری و كەمدەرامەتییە، هەژاری سەرچاوەی زۆرێك لە تاوان و توندوتیژییەكانە كە كۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بەدەستییەوە دەناڵێنێت، توێژینەوەیەكی نوێ رووناكی دەخاتە سەر ئەو گۆڕانكارییە نەرێنییانەی لە مێشك روو دەدەن كە نهێنییەكەی نەداری و كەمدەرامەتی و ژیانە لە گەڕەكە فەرامۆشكراوەكان.
لەو
توێژینەوەی لە زانكۆی كالیفۆرنیا ئەنجام دراوە، دەركەوت ئەوانەی لە گەڕەكە هەژارنشینەكان و دواكەوتوو لە رووی كۆمەڵایەتی و ئابووریدا دەژین، كاریگەریی قووڵی نەرێنی لەسەر ژیانیان هەیە، لەوانە بڕیاردانی خراپ لەبارەی خۆراكیان، كاریش دەكاتە سەر پێكهاتەی مێشكیان.
تیمی توێژینەوەكە دوای شیكردنەوەی توێكڵی مێشك گەیشتە ئەو ئەنجامەی كە كە چەند ناوچەیەكی مێشك كە لە رێكخستنی سۆزداری و هۆشیاری بەشدارن، بەهۆی نیشتەجێبوونی مرۆڤ لە گەڕەكە فەرمۆشكراوەكان لە رووی ئابووری و كۆمەڵایەتییەوە، كە بە تێپەڕبوونی كات گۆڕانكارییان بەسەردا دێت.
توێژەران بۆیان روون بووەوە كە ئەو گۆڕانكارییانە چەند ناوچەیەكی گرنگی مێشك دەگرێتەوە كە پێوەستن بە كارلێكی كۆمەڵایەتییەوە، جیا لەوەش ئەو خۆراكەی ئەوان دەیخۆن، ئەویش كاریگەرە، كە كاریگەری لەسەر ناوچەی تری مێشك هەیە.
د. ئار بانا گۆپتا، سەرۆكی تیمی توێژینەوەكە دەڵێت، بۆمان دەركەوت كە كاریگەری نەرێنیی ئەو گەڕەكانە بووەتە هۆی گۆڕانكاری لە پێكهاتەی توێكڵی مێشك، هەندێكیشی پێوەستە بە زیادبوونی پێوەری بارستەی لەش، لەوانە خواردنی بڕێكی زۆری ترشی چەوری گۆڕاو، كە لە فاست فوودی لە رۆن سووروەكراوەدا هەیە، بۆیە بە كورتی ژیان لەو جۆرە گەڕەكە فەرامۆشكراوانە، كاریگەری دەخاتە سەر چەند ناوچەیەكی مێشك كە پێوەستن بە سۆز و هۆشیاری و تێگەیشتن، هاوكات ئەوەش هۆكارێكە بۆ قەڵەوی.