زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی تووشی سه‌رئێشه و هه‌ڵامه‌ت و ئه‌نفله‌وه‌نزا ده‌بن، پانادۆل ده‌خۆن، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی گرنگی به‌وه بده‌ن كه خواردنی پانادۆڵ ده‌كرێت چی كاریگه‌رییه‌كی لاوه‌كی له‌سه‌ر نه‌خۆشه‌كه دروست بكات.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "
ئه‌لكۆنسۆلتۆ"، پانادۆل ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار و تای به‌رز، چونكه ماده‌ی "ئه‌سیتامینۆفین"ی تێدایه كه ئازارشكێنێكی نائۆپیۆیدییه، ڕێگری له به‌رهه‌مهێنانی هۆرمۆنی پرۆستاگلاندین ده‌دات كه ده‌بێته هۆی هه‌وكردن له جه‌سته‌دا.
جگه له‌م سووده‌ی كه ئاماژه‌ی پێ درا، پانادۆل كاریگه‌ریی لاوه‌كیشی هه‌یه كه پێویسته به وریاییه‌وه به‌كار بهێنرێت، چونكه له‌وانه‌یه ببێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ژیانی نه‌خۆشه‌كه، دیارترین كاریگه‌ریی لاوه‌كی ئه‌وانه‌ن: خورانی جه‌سته، قه‌بزی، هێڵنج، ڕشانه‌وه، نه‌مانی خه‌و.
بۆیه پێویسته پێش خواردنی پانادۆل، ڕاوێژ به پزیشكی پسپۆڕ بكرێت، به‌هۆی مه‌ترسیی تووشبوون به‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه:
- تووشبوون به هه‌ستیاری به یه‌كێك له پێكهاته‌كانی ده‌رمانه‌كه.
-نه‌خۆشیی چالاكانه‌ی جگه‌ر (واته هه‌وكردنی جگه‌ر).
- له‌كاركه‌وتنی توندی جگه‌ر.
- ئالووده‌بوون به خواردنه‌وه كحوولییه‌كان.
- سستبوونی توندی گورچیله.
-مه‌ترسیی بۆ ئافره‌تی دووگیان هه‌یه، به‌ڵام له كاتی شیرپێدان به منداڵ، ئه‌وا هیچ كاریگه‌رییه‌كی نابێت.