جگه‌ره كه ماده‌ی نیكۆتینی زۆری تێدایه، كه‌سی جگه‌ره‌كێش تووشی ئالووده‌بوون ده‌كات كه دووركه‌وتنه‌وه لێی ئه‌سته‌م بێت، بۆیه رۆژنامه‌ی "سه‌ن"ی به‌ریتانی له‌ڕێی كه‌سانی پسپۆری ته‌ندروستی، رێیه‌كی باش و ته‌ندروستمان پێشان ده‌دات كه ده‌توانین له جگه‌ره‌كێشان دوور بكه‌وینه‌وه، ئه‌ویش به خواردنی چه‌ندان خۆراكی جۆراوجۆر كه نیكۆتینیان تێدایه و رێی وازهێنان له جگه‌ره‌ت ئاسانتر ده‌كه‌ن.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ دووشه‌م دووی تشرینی یه‌كه‌م، هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه به‌وه دراوه، له‌باره‌ی ئه‌و خۆراكانه‌ی زۆرترین نیكۆتینیان تێدایه، رۆژنامه‌كه باسی باینجانی كردووه كه له یه‌ك گرامی باینجاندا، 100 میكرۆگرام نیكۆتینی تێدایه، له 10 كیلۆگرام باینجاندا بایی یه‌ك جگه‌ره نیكۆتینی تێدایه.
له یه‌ك په‌تاته‌دا رێژه‌ی 15 میكرۆگرام نیكۆتینی تێدایه. له قه‌رنه‌بیتیش باسی ئه‌وه ده‌كات كه له یه‌ك دانه‌دا 16,8 میكرۆگرام نیكۆتینی تێدایه. بۆ بیبه‌ری سه‌وزیش رێژه‌ی نیكۆتینی 7,7 تا 9,2 میكرۆگرامی داناوه.
له خۆراكه‌كان ئه‌وه‌ش هاتووه كه له یه‌ك ته‌ماته‌یه‌كی مامناوه‌ندیدا، 7,1 میكرۆگرام نیكۆتینی تێدایه. دواتریش باس له چای به ره‌ش و سه‌وزیش ده‌كات بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به رێژه‌ی نیكۆتین تێیدا بكات، ته‌نیا ده‌ڵێ ئه‌ویش نیكۆتینی تێدایه.
دواتریش رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه رۆشنایی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌و خۆراكانه‌ی وا ده‌كه‌ن حه‌زی كه‌سی جگه‌ره‌كێش زیاتر بۆ كێشانی هه‌بێت، بۆیه ئامۆژگاری ده‌كه‌ن كه له‌و جۆره خۆراكانه بۆ ماوه‌یه‌ك دوور بكه‌ونه‌وه، خۆراكه‌كانیش بریتین له قاوه و چای و خواردنه‌وه‌ی كحوول، هاوكات خۆراكه شیرینییه‌كان.