پسپۆڕێكی خۆراكی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، باشتره شیری چه‌ور به ته‌نیا بخورێته‌وه و له‌گه‌ڵ هیچ به‌رهه‌مێكی تر تێكه‌ڵ نه‌كرێ.
ماڵپه‌ڕی "
لبنان24" له زاری د. یلێنا سۆلۆماتینا پسپۆڕی خۆراكی ڕووسی، بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی تێكه‌ڵكردنی شیر و به‌رهه‌مه خۆراكییه‌كانی تری ده‌ستنیشان كرد.
ئه‌و پسپۆڕه ئاماژه‌ی به‌وه دا كه بنه‌مای سه‌ره‌كی، بریتییه له كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی پۆتین. چونكه به‌رهه‌مه شیرییه‌كان ڕێژه‌یه‌كی به‌رزی پرۆتینیان تێدایه، بۆیه تێكه‌ڵكردنی دوو یان زیاتر خۆراكی ده‌وڵه‌مه‌ند به پرۆتین له یه‌ك كاتدا، بارگرانییه‌كی گه‌وره ده‌خاته سه‌ر كۆئه‌ندامی هه‌رس.
به گوته‌ی ئه‌و، به‌رهه‌مه شیرییه چه‌وره‌كان به باشی له‌گه‌ڵ گیا و میوه‌دا ده‌گونجێن، خواردنی په‌نیر له‌گه‌ڵ میوه یان گوێز هه‌ڵبژارده‌یه‌كی باشتره بۆ خواردن.
ئه‌و پسپۆڕه پشتڕاستی ده‌كاته‌وه، به‌رهه‌مه شیره چه‌وره‌كان "لاكتۆ" و
"بیفیدۆبه‌كتریا"یان تێدایه كه به‌شێكیان ده‌گه‌نه ڕیخۆڵه‌كان، له‌وێ له‌گه‌ڵ ورده زینده‌وه‌ران كه له جه‌سته‌ی مرۆڤدا هه‌ن پێكه‌وه ده‌ژین.
وه‌ك ده‌زانرێت ئه‌و به‌شه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی سیستمی به‌رگریی مرۆڤ له ڕیخۆڵه‌كاندا چڕ بووه‌ته‌وه، بۆیه به خواردنی به‌رهه‌مه شیره چه‌وره‌كان، ته‌ندروستی ڕیخۆڵه‌كان ده‌پارێزین و به‌م شێوه‌یه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌رتر به‌رگری له نه‌خۆشییه ڤایرۆسییه‌كان ده‌كه‌ن.