چەند ڕێنوێنییەك بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای وەرزی سەرما

:: PM:11:03:05/12/2023 ‌

لە بەرانبەر وەرزی سەرما و ئەنفلۆنزا، "Fox News Digital” لە ڕێگەی چاوپێکەوتن لەگەڵ پسپۆڕانی تەندروستی چەند ڕێنوێنییەكی تەندروستیی پێشكەش كردووە، لێرەدا چەند ئامۆژگاریەک دەخەینەڕوو کە لەلایەن پسپۆڕانەوە پێشنیارکراون:

1.ڤیتامینC و D3: باشتر وایە تەواوکەری ڤیتامین C  و D3 بخورێت بۆ بەرزکردنەوەی سیستمی بەرگریی لەش، لەگەڵ پابەندبوون بە خواردنی ژەمەكان لە كاتی دیاریكراو و دووركەوتنەوە لە ژەمە لاوەكییەكان.


2.زینک: زینک ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە كاراكردنی خانەکانی بەرگریی لەش، باشتر وایە لە ڕۆژانی یەکەمی دەرکەوتنی نیشانەکاندا تەواوکەری زینک بخۆیت.


3.هەنگوین: هەنگوین کاریگەرییەكی باشی هەیە لە کەمکردنەوەی کۆکە لە گەورە و منداڵاندا، بەڵام گونجاو نییە هەنگوین بدرێت بەو منداڵانەی تەمەنیان لە ساڵێك كەمترە.

4.شۆربای مریشک: لێکۆڵینەوەیەک دەری خستووە، شۆربای مریشک چارەسەرێکی كاریگەرە بۆ كاتی سەرمابوون.

5. سپڕای خوێیی: بەکارهێنانی ئەم جۆرە سپڕایە چارەسەرێکی سادە و سەلامەتە بۆ کەمکردنەوەی سووتانەوە و هەستیاری لوت.

6.هەڵمی ئاو: گەرمیی هەڵمی ئاو دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئازارەكانی قوڕگ و وادەكات نەخۆشەكە هەست بە باشبوون بكات.

7.خۆراکی تەندروست: خواردنی خۆراکی هاوسەنگ و دەوڵەمەند بە مادە خۆراکییەکان، كاریگەری دەکاتە سەر بەرزکردنەوەی بەرگریی لەش.

8.خەوێکی باش: خەوتنی پێویست ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە زیادكردنەوەی وزە و پاڵپشتیکردنی بەرزكردنەوەی بەرگریی لەش.

9.پشوودان: پشوودان و خەوتنی پێویست دەتوانێت کلیلی خێراکردنی چاکبوونەوەنە، پێویستە نەخۆش دوور بكەوێتەوە لە ماندووبوونی جەستەیی.



وشە - رزگار خدر