پسپۆڕێكی خۆراك ده‌ڵێت، ئه‌و گۆشته به‌ستووه‌ی له بازاڕدا هه‌یه و ده‌فرۆشرێت، جیاوازه له گۆشتی فرێش له رووی ته‌ندروستی و به‌های خۆراكی، چونكه ماده‌یه‌كی زۆری پارێزبه‌ندی بۆ ئه‌و گۆشته به‌ستووه به‌كار ده‌هێنرێت كه نه‌خۆشیی پێوه‌یه و كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر ته‌ندروستیی مرۆڤ هه‌یه.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه گۆشتی به‌ستوو له بازاڕه‌كاندا خواستی زۆری له‌سه‌ر دروست بووه، هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه گۆشتی زیندوو و فرێش نرخه‌كه‌ی به‌رز بووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی خه‌ڵكێكی زۆر په‌نای بۆ ببه‌ن، به گوته‌ی شاره‌زایان، گۆشتی به‌ستوو له‌رووی ته‌ندروستییه‌وه كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر مرۆڤ هه‌یه.
له‌شكر حه‌مید پسپۆڕی بواری خۆراك، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و گۆشته به‌ستووه‌ی له‌ناو بازاڕدا هه‌یه و ده‌فرۆشرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆشته فرێشه‌ی له بازاڕ هه‌یه جیاوازییان زۆره له رووی ته‌ندروستی و به‌های خۆراكی، گۆشتی زیندوو له ژێر چاودێریی ڤێتێرنه‌ری به‌رهه‌م دێت و ده‌خرێته بازاڕه‌وه و لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند به وردی چاودێری ده‌كه‌ن تا ده‌چێته بازاڕه‌وه، به‌ڵام گۆشتی به‌ستوو جیاوازه و به‌های خۆراكی كه‌متره، شیاوه بۆ خواردن، به‌ڵام زۆر جیاوازتره له‌و گۆشته زیندووه.
ئه‌و گوتی، گۆشتی به‌ستوو له ژێر چاودێریی لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، له ڕابردوو هه‌بووه و ئێسته‌یش به‌هۆی گرانیی گۆشتی فرێش، چاوی زیاتری خراوه‌ته سه‌ر، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌راورد بكه‌ین له نێوان گۆشتی فرێش و گۆشتی به‌ستوو، به‌دڵنیاییه‌وه به‌های خۆراكیی گۆشتی فرێش به‌رزتره و ته‌ندروستره و چاودێریی زیاتری له‌سه‌ره، گۆشتی به‌ستوو هه‌ندێك جار له‌و ئاژه‌ڵانه ئاماده ده‌كرێت كه ته‌مه‌نیان زۆره، ڕێژه‌ی چه‌وریی به‌رزه كه ئه‌مه‌ش زۆر خواردنی كۆلیسترۆڵی زیانبه‌خش له خوێندا زیاد ده‌كات، هه‌روه‌ها گۆشتی به‌ستوو ئه‌گه‌ر به‌شێوازێكی زانستی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كرێت، به‌دڵنیاییه‌وه به‌هۆی كۆگه‌كردن و مامه‌ڵه‌كردن، زۆرجار میكرۆبه‌كان له‌سه‌ری گه‌شه ده‌كه‌ن.
گۆشتی به‌ستوو له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه به‌راورد ناكرێت به‌گۆشتی فرێش.
وك زیاتر خستیه روو، به‌كارهێنانی ماده‌ی پارێزه‌ر بۆ گۆشته‌كه، هۆكاری نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان و نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌یه، ڕاسته گۆشتی به‌ستوو له هه‌موو دنیادا هه‌یه، به‌ڵام به نرخی به‌ستوو كه به‌راورد ناكرێت به‌گۆشتی فرێش، بۆیه به‌دڵنیاییه‌وه گۆشتی به‌ستوو له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه به‌راورد ناكرێت به‌گۆشتی فرێش.
شاڵاو عارف پزیشكی ڤێتێرنه‌ری، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و گۆشته به‌ستووه‌ی له بازاڕ هه‌یه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماده‌یه‌كی زۆری پارێزه‌به‌ندیی بۆ به‌كار ده‌هێنرێت، گۆشتێكه له‌رووی به‌های خۆراكی زۆر سوودی نییه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی زیانی ته‌ندروستی هه‌یه و ئه‌و ماده پارێزبه‌ندییه واده‌كات نه‌خۆشیی پێوه بێت، هه‌روه‌ها نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و پێویسته هاووڵاتییان په‌نا بۆ گۆشتی زیندوو ببه‌ن، چونكه پڕه له به‌های خۆراكی و ته‌ندروستی و سوودبه‌خشیشه، به‌پێچه‌وانه‌ی گۆشتی به‌ستوو، ئه‌و گۆشته فرێشه‌ی له بازاڕ هه‌یه له كوشتارگه‌كانه‌وه ده‌خرێته بازاڕه‌وه و چاودێرییه‌كی زۆری له‌سه‌ره.
شه‌هاب عه‌بدوڵا قه‌ساب، به "وشه"ی راگه‌یاند، شتێكی روونه گۆشتی به‌ستوو جیاوازی زۆره له‌گه‌ڵ گۆشتی فرێش و نوێ، له رووی ته‌ندروستی و سووده‌وه، گۆشتی به‌ستوو پێویستی به‌و ماده هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر بمێنێته‌وه و خراپ نه‌بێت، به‌ڵام گۆشتی فرێش به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌خێرایی ده‌ڕوات، ئه‌و ماده‌یه‌ی بۆ به‌كار ناهێنرێت، خه‌ڵكی به‌هۆی هه‌رزانی په‌نا بۆ ئه‌و گۆشته به‌ستووه ده‌به‌ن، وه‌ك چۆن مریشكی فرێش باشتر و به‌سوودتره له مریشكی به‌ستوو، گۆشتیش به هه‌مانشێوه‌یه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی